بۆچی یاریزانی کەم رەیتین لە یاریزانی ڕەیتینی بەرزتر ناباتەوە؟ چونکە نازانێت یارییەکە تەواو بکات، لەم یارییەدا دوای ئەوەی یاریزانی ســپی باشتری بۆ خۆی دەستەبەر کرد و ئەسپێکی شلەقاوی بۆ ڕەش بەرهەم هێنا ، نەیتوانی یارییەکە بە سوودی خۆی کۆتایی پێ بهێنێت و لە ئەنجامدا دۆڕا،کاتی ئەم یارییە کلاســیکی بوو.
هەڵەکان:
رەش: جوڵەی ٢ بەمەبەســتی فیانچیتۆ هەڵە بوو و سەرکەوتوو نەبوو.
جوڵەی ٨ (8Bd7...) باشــتر ئەسپ بوو بۆ c6
جوڵەی ٩ (9Bg4...) باشــتر cxd4 بوو
جوڵەی ١٦(16Na5) باشـــتر قەلا بۆ d8 بوو
جوڵەی٣٥(35Qxe4) هەڵە بوو، باشتر کشکردن بوو بە Qd3
ســپی: جولەی ٩ (Be2..) باشــتر Rb1 بوو
جولەی ١٥( Bh6) باشتر وەزیر بۆ a4
جوڵەی٢٢ (22Bf4) باشــتر بوو کە فیل بۆ b6 بێت
جوڵەی٢٣(23Bxb8) خواردنی قەڵای d5 ڕاستتر بوو
جوڵەی ٣٥(35Qxa7) جوڵاندنی سەرباز بۆ a3 ڕاستتر بوو
وە چەند هەڵەیەکی تریش لە کۆتایی یارییەکە بەهۆی کەمیی کاتەوە بوون.
No comments:
Post a Comment