... ...

Monday, July 27, 2020

ئەفســـانەکانی شــەترەنج، ڕۆژی حەوتەم

مایکڵ ئادەم - بۆریس گێلفاند ٠ - ١ ....ساڵی ١٩٨٨

یارییەکی بەناوبانگ، لە جوڵەی ١٩ ڕەش ئەســپێک دەخاتە بەردەم شــای ســپی، بەڵام خواردنی ئەسپەکە دەبێتە هۆی کشکردن 
بە فیل لەســـەر a3 و بردنەوەی یارییەکەش، ســپی نەیتوانی ئەســپەکە پەسەند بکات، بەڵام لە ئەنجامدا هەر دۆڕا!

Friday, July 24, 2020

ئەفســـانەکانی شــەترەنج، ڕۆژی چوارەم

ئەناند - کرامنیک ٠-١ ، پاڵەوانێتی ئەفسانەکانی شەترەنج، ٢٠٢٠/٠٧/٢٣

لە شەڕەتۆپ و فڕۆکەیەکی گەورەدا، ســـپی دوو جوڵەی نایابی ٣٤ و ٣٦ ی ئەنجام دا و یارییەکە بۆنی بردنەوەی ســپی لێ دەهات، 
کەچی ڕەش لەناکاودا وەزیری هێنایەوە و بە کش ســپی هەراسان کرد، کەچی لە جوڵەی ٦٣ دا ســپی ئەسپی نەگەڕاندەوە بۆ
 بەرگری لە کش و یارییەکەی بەو جوڵەیە دۆڕاند!  ئەم یارییە شەڕە تەقە و تۆپ و فڕۆکەیەکی زۆری تێدا بەکارهێنرابوون! 

Thursday, July 23, 2020

ئەفســـانەکانی شــەترەنج، ڕۆژی ســێیەم

دیمیتری جاکۆڤینکۆ- بۆریس گێڵفاند ١/٢ - ١/٢ ،...٢٠١٥، ڕەش چاوەڕێی دۆڕانە

لێرەدا بۆریس گێلفاند، واتە ڕەش، بۆی دەرکەوت کە یارییەکە بەرەو دۆران دەچێت، بەڵام ئەم جوڵانەی دوایی کە ئەنجامی دان،
 هەموویان تەنهاجولە بوون و خۆی پێ دەرباز کرد و یەکسان بوو، هەرچەندە ســپی جولەی جوانتری هەبوو لەمانەی ناو یارییەکە. 

Thursday, July 16, 2020

ڤایداس ساکالاوسکاس(٢٣٣٥) - پۆلیوس پۆلتیڤیسیوس (٢٥١٢) ٠-١ ...ڕێکەوت: ٢٠٢٠/٠٧/١٦

بۆچی یاریزانی کەم رەیتین لە یاریزانی ڕەیتینی بەرزتر ناباتەوە؟ چونکە نازانێت یارییەکە تەواو بکات، لەم یارییەدا دوای ئەوەی یاریزانی ســپی باشتری بۆ خۆی دەستەبەر کرد و ئەسپێکی شلەقاوی بۆ ڕەش بەرهەم هێنا ، نەیتوانی یارییەکە بە سوودی خۆی کۆتایی پێ بهێنێت و لە  ئەنجامدا دۆڕا،کاتی ئەم یارییە کلاســیکی بوو.
هەڵەکان:
رەش:   جوڵەی ٢ بەمەبەســتی فیانچیتۆ هەڵە بوو و سەرکەوتوو نەبوو.
          جوڵەی ٨ (8Bd7...) باشــتر ئەسپ بوو بۆ c6
          جوڵەی ٩ (9Bg4...) باشــتر cxd4  بوو
          جوڵەی ١٦(16Na5) باشـــتر قەلا بۆ d8 بوو
          جوڵەی٣٥(35Qxe4) هەڵە بوو، باشتر کشکردن بوو بە Qd3

ســپی: جولەی  ٩ (Be2..)   باشــتر Rb1  بوو
         جولەی ١٥( Bh6) باشتر  وەزیر بۆ a4
         جوڵەی٢٢ (22Bf4) باشــتر بوو کە فیل بۆ b6 بێت
         جوڵەی٢٣(23Bxb8) خواردنی قەڵای d5 ڕاستتر بوو
         جوڵەی ٣٥(35Qxa7) جوڵاندنی سەرباز بۆ a3 ڕاستتر بوو
   وە چەند هەڵەیەکی تریش لە کۆتایی یارییەکە بەهۆی کەمیی کاتەوە بوون.
             

Wednesday, July 15, 2020

یاری کلاســیک: ئاگانالیان - پێترۆســیان ٠-١ ســاڵی ١٩٤٥

ســپی لە جوڵەکانی ١٤، ١٩، ٢٨ و ٣٠ چوار هەڵە دەکات، جوڵە هەڵەکان و ڕاستەکان بەم شێوانەن:
14.Nd4? (e3)
19.Bg3?(Bg2)
 28.g4? (gxf4)
  30.Kd3? (Kc3) 

Saturday, July 11, 2020

لێڤ پۆلوگایڤـســکی - ڕەشید نەژمەدینۆڤ ٠-١ ســــاڵی ١٩٥٨

 جوڵەی ژمارە ٢٤ بۆ ڕەش (نەژمەدینۆڤ) ، چی بکات باشـــە؟ بیری لێ بکەرەوە و تەماشای یارییەکە بکە لە سەرەتاوە...بێ گومان جوڵەیەکی نایابی کردوە!


Saturday, July 4, 2020


                                                                       ســپی یاری دەکات و دەیباتەوە

شاکاری شــەترەنج، کارلسین - ئانیش گێری ١-٠ لە پاڵەوانێتی چێسەبڵ ماستەرس، ٢٠٢٠/٠٧/٠٤


لە شـــاکارێکی کەم وێنەدا ، ماگنۆس کارلســین پاڵەوانێتی چێسەبڵ ماستەرسی بردەوە، کە ١٥ خولەک کات هەیە بۆ هەردوولا، بڕوانە جوڵەکـــــــانی ٣٠، ٣٢ لەگەڵ جوڵەی ژمارە ٣٣، ماگنـــۆس کەڵک لە لاوازیی هێڵی دواوەی ڕەش وەردەگرێت کـــــە لەژێر هەڕەشەی کشــــماتدایە.

پاڵەوانێتی چێسەبڵ ماستەرس، یاری کۆتایی، ڕۆژی دووەم

Friday, July 3, 2020

یاری کارلســین- ئانیش گێری ٠-١ ، کۆتایارییەکانی پاڵەوانێتی چێسەبڵ ماستەرس ٢٠٢٠/٠٧/٠٣

         ڕەش جوڵەی ٢٠ دەکات و لە جوڵەی ٢٤ دا سەرســــــــوڕمانێک و جوڵەی ٢٥  سەرسوڕمانێکی تر دەکات کە دەبێتە هۆی وەرگرتنەوەی داشــەکەی و بردنەوەی   یارییەکە، یارییەکی زۆر جوان کە ١٥ خولەک کاتییان هەیە.

پاڵەوانێتی چێسەبڵ ماستەرس، یاری کۆتایی، ڕۆژی یەکەم

... ... ...